ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی فەشەڵ دێنێت، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیە
خواكوڕك
پاش دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی گرژیەكانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پەری سەندووە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەلێت ئەو ئەنجوومەنە كە بەمتمانەی خەڵك هاتوون هیچیان بۆ سلێمانی پێ نەكراوە، ناتوانن داهاتی سلێمانی ئاشكرا بكەن، پێشتریش پارێزگاری سلێمانی گوتی دەبێت داهاتی سلێمانی ئاشكرا بكرێت”.
مایۆ، محه‌مه‌د ره‌سووڵ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایدەگەێنێت وابریارە لێژنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆی 17 لێژنە كەم بكرێتەوە بۆ 11 لێژنەی ئەنجوومەن بۆ بچووككردنەوەی قەبارەی حكومەتی خۆجێی و هەروەها گوتی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ دواخراوە، بەڵام هۆكاری دوا خستنی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی نەخستە روو، ئەگەرچی پێشتر وابریار بوو یەكێتی و گۆڕان كۆببنەوە، لەسەر كۆمەڵێك پرس كە بریاری یەكڵاكەرەوە بدەن، بەڵام محەمەد توفیق رەحیم رایگەیاند كە كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان دواخراوە بۆ 8ی 5ی 2017 ئەمەش بوو وای كرد كە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەكەی خۆی دوا بخات، چونكە بریاراتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەرەتا لە ناو یەكێتی و گۆڕان یەكڵا دەكرێتەوە، ئینجا لە ناو ئەنجوومەن”.
غالب محمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر فراكسیۆنى گۆڕان رایدەگەێنێت، تا ئێستا زیاتر له 40 پۆستی ( به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ، قائیمقام ، به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێكان ) كه پشكی ( یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان)ـن، ده‌نگیان له سه‌ر نه‌دراوه، گوتیشی :” هیچ نووسراوێكی فه‌رمییان له ئه‌نجوومه‌ندا نییه، كه ئه‌و به‌رێزانه ده‌ست به‌كار بوون، به‌ڵام هه‌موویان ئێستا له پۆسته‌كانى خۆیاندا ده‌ستبه‌كارن، هەروەها ڕوونیشی كرده‌وه، كه به پێی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (12)ی ماده‌ی شه‌شه‌م له یاسای ژماره (3)ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ دانانی به‌رێوبه‌ری گشتی، هه‌روه‌ها به پێی خاڵی (1)ی بڕگه‌ی (2)ی بِریاری ژماره (1)ی ساڵی 2015 له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانانی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكان، گوتیشی :” ئه‌و به‌رپرسانه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئێستا له پۆسته‌كانیان دان، بۆیه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌ن قسه‌ی هه‌بێت له سه‌ر ئه‌م كاره نایاسایه‌ى كه كراوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان، به نووسراوێكى فه‌رمى داوا له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكه‌نه‌وه، كه به‌زووترین كات ناوی كاندیده‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌ن بكه‌ن، له نووسراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تى :” تكایه ڕێكاری یاسایی بۆ ئه‌م بابه‌ته بگرنه به‌ر، ئه‌گه‌رنا ئه‌نجوومه‌نیش له‌م كاره نایاسایه، به‌رپرس ده‌بێت، لەبەرامبەردا ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەلێت ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا بەپەلە کۆ ببێتەوە و کێشە یاساییەکان چارەسەر بکرێن و دەشڵێت: “ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێن، پێویستە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى هەڵبوەشێتەوە.
ئەکرەم شەریف، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، لە فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان هەروەها دەشلێت، نابێ جاریکى دیکە ئەنجومەن ڕێگە بدات دور لە بنەمای یاسایی پارێزگار بە ناونیشانى (لەبرى و یان جێگرتنەوەیان دامەزراندن) دابنرێت، چونکە لەناو هیچ دەقێکى یاساییدا ئاماژە بەوە نەکراوە و گوتیشى: “ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر نەکران، باشتر وایە ئەنجومەنى پارێزگا هەڵبوەشێتەوە”.