خامەنەی و روحانی دژ بەیەك لێدوان دەدەن

خواكوڕك 
لە لێدوانێکیدا لە یادی حەفتەی مامۆستایانی ئێران،ڕابەری شۆڕشی ئێران ئاماژەی دا بەوەی کە حکومەت لە ئێران هیچ ڕۆڵێکی نیە”.
خامنەیی ڕەخنەی لە ڕۆحانی گرت و داوای لە هاوڵاتیان کرد بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ چاوترسێن کردنی دوژمنانی ئێران، پێشتر ڕۆحانی ئاماژەیدا بە دەستکەوتەکانی حکومەتەکەی کرد بە تایبەت ڕێکەوتنی ئەتۆمی”.

هەروەها ڕۆحانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سوپا ڕێ لە حکومەت نەگرێت تا کارەکانی بکات،ئەو وتانەی ڕۆحانی هۆکار بوون تا خامنەیی بێتە دەنگ و بڵێت حکومەت هیچ کاریگەری له وڵاتدا نیە و مەبەستیشی لەو قسە ئەوە بوو هەموو سیاسەت بەدەست ڕابەرو سوپاوەیە نەک حکومەت.

 

س:العربیە

Back to top button