حزبە نوێیەكەی پەكەكە لە شنگال: رێگا نادەین ئاڵای كوردستان لەشنگال هەڵبدرێـت

خواكوڕك 

پاش راگەیاندنی حزبێكی نوێ سەر بە پەكەكە لە شنگال، بەرپرسێكی ئەو حزبە دەلێت ئامانجی ئێمە یەكپارچەی خاكی عێراق و رێگا بەدابەش بوونی عێراق نادەین، دەلێت نابێت ئاڵای كوردستان لە شنگال هەڵبدرێت، ئاڵای عێراق ئاڵای تەواوی پێكهاتەكانی عێراقە پێویست ناكات ئاڵای نەتەوە پەرستی لەشنگال هەڵبدرێت.

زەردەشت شەنگالی كە ناوە خوازراوەكەیتی و خەڵكی دێرسیمی باكوری كوردستان لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ میدیای پەكەكە دەلێت، ئامانجی حزبەكەمان لەشنگال پاراستنی ئێزیدیخانە، دەلێت ئێزیدیەكان لەشنگال رووبەرووی كۆمەڵكوژی چەتەكانی داعش بوونەوە ئەو كاتەی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێزیدیەكانیان بەجێ هێشت، دەلێت ئێمە رێگا بەوە نادەین شنگال بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان، چونكە گەلی شنگال ناخوازێت شنگال بچێتە سەر هەرێمی كوردستان”.

هەروەها ئەو فەرماندەیە كە شنگالی كردۆتە پاشكۆی ناوەكەی دەلێت، هەڵكردنی ئاڵای عێراق لەلای ئێمە واتا هەڵكردنی ئاڵای تەواوی گەلانی عێراق و ئێمە دژی رەگەز پەرستی نەتەوەی فاشستین، دەلێت ئاڵای عێراق ئاڵای تەواوی گەلانی عێراقە و بۆیە بەڵای ئێمەوە رێز لێگیراوە و دەلێت رێگا بە ئاڵای نەتەوەی فاشست نادەین جیاكاری بخاتە نێوان گەلانی عێراق”.

 

Back to top button