هێرش و پەلاماردانی مەزهەری خالقی و عەدنان کەریم بۆ؟

چاودێرێك

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە رێگەی میدیاکانی سلێمانی، ئەومیدییانەی ناویان لە خۆیان ناوە ئەهلی و ئازد و سەربەخۆ کەسێبەری یەکێتی و گۆڕانن، بەتوندی هێرش و پەلاماری هەردوو هونەرمەند(مەزهەری خالقی و عەدنان کەریم )یاندا، تەنها لەبەر ئەوەی هونەرمەند (مەزهەری خالقی) سەردانی (سەرۆک بارزانی) کردووەو هونەرمەند (عەدنان کەریم)یش لەهەولێر کۆنسێرتی سازداوەو لەلایەن پەرلەمانی کوردستان خەلاتکراوە. ئەو دوو هونەرمەندە، دوو هونەرمەندی گەورەی کوردن و بۆیان هەیە سنووری وڵاتان ببڕن، نەک سنوری شارێک و سنورێکی سیاسیان لێ قەدەغەبکرێت.

هەڵگرتنی پارێزبەندی هونەری لەسەر هەونەرمەندان (مەزهەری خالقی و عەدنان کەریم)و هێرش و پەلاماردانیان بەوشێوەیەو نەهێڵانەوەی هیچ بەهایەک بۆیان، کردەوەیەکی تیرۆرستیانەیە دەرهەق بەو دوو هونەرمەندە کرا، ئەو هێرش وپەلاماردانەی گۆڕان و یەکێتیش لەسەر مەقیفی سیاسی نیشانەی ئەوەیە لەلای ئەولایانەنانە یەکلابۆتەوە ئەوەی سڵاوێک لە پارتی بکات دەبێت دابشۆردرێ، ئەوەی سەردانێک بۆلای جەنابی سەرۆکی هەرێم و هەولێربکات ناسنامەی هونەری لێبسنرێتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەێنێ هەموو ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە میدیای ئازاد و ئەهلی و بێ لایەن لە سلێمانی لەڕاستیدا خەڵکانی تیرۆرستن.

بۆیە دەبێت ئەو بابەتە بەهەند وەربگیرێت، بۆئەوەی هونەریش ببوژێتەوە دەبێت ئەو واتایەی کە هونەر سنوور ناناسێت بچەسپێت و ڕەفتاری تیرۆرستانەی ئەوانەیش شەرمەزاربکرێ و ڕێز لە هونەرمەندان بگیریێت، ئەودابەزینە تیرۆرستانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سلێمانیش کە پێیان وایە سلێمانی تەنها هی ئەوان و موڵکی ئەوانەو هەرچی لەو شارە چووە دەرەوە یان لەوشارە نەبوو ئەوا دوژمنی ئەوانە، ڕۆژێک دێت سلێمانی ئەو دەنگە نەشازو داخ لەدڵانە کپ دەکاتەوەو لەکۆتاییدا جگە لە شەرمەزاری هیچی تریان بۆنامێنیتەوە.

Back to top button