ئەوەی بەرامبەر عەدنان كەریم و مەزهەری خالقی دەكرێت كارێكی تیرۆرستیە

خواكوڕك

پاش ئەوەی عەدنان كەریم و مەزهەری خاڵقی سەردانی هەولێریان كردوو، عەدنان كەریم كۆنسێرتێكی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە لە هەولێر ئەنجامدا، و مەزهەری خالقیش لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، میدیا مخابەراتیەكانی سلێمانی كە سنوری میدیایان تێپەراندووە و بونەتە دەزگایەكی تیرۆرستی، هێرش بۆ سەر هەموو چیت و توێژەكانی كۆمەڵگەی كورد دەكەن، هەوڵی رەشكردنی لەناو كۆمەڵگە دەدەن، هێرشێكی تیرۆرستیانەیان لەدژی مەزهەری خالقی و عەدنان كەریم ئەنجامدا ئەمەش بێزاری و كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێناوە”.

لەو بارەیەوە حەیات مەجید ئەندامی لێژنەی رۆشەنبیر و راگەیاند و هونەر لە پەرەلەمانی كرودستان بەخواكوڕكی راگەیاند،  كەس ناتوانێت لەشكۆی عەدنان كەریم بدات، دەلێت چونكە عەدنان كەریم موڵكی هیچ لایانێك نیە و موڵكی هەموو گەلی كوردستانە، هەروەها دەشلێت عەدنان كەریم لەكوردستاندا خزمەتێكی زۆری كردووە، دەلێت خۆم لەنزیكەوە ئاگادارم عەدنان كەریم چەندین كۆنسێرتی كردووە بۆ چین و توێژەكانی كوردستان، كە تێیدا هاوكاری بۆ خانەوادەی شەهیدان كۆكردۆتەوە، دواین كۆنسێرتیشی لەشاری هەولێر بوو بۆ تووشبوانی شێرپەنجە، كە ئەم كۆنسێرتە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەو مرۆڤانەبوو كەتووشی شێرپەنجە هاتوون”.

هونەرمەندی كورد عەدنان كەریم و ئەندام پەرەمانی كوردستان حەیات مەجید

هەروەها حەیات مەجید دەشلێت ئێمەش وەكو لێژنەی رۆشەنبیر و راگەیاند و هونەر لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پێزانین بەكار و چاڵاكیەكانی هەڵساین بەرێزلێنان و خەڵات كردنی هونەرمەندی گەورەی كورد عەدنان كەریم، بەڵام گوناحی ئێمە چیە كە ئێمە وەكو ئەندام پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنی پارتی  هەر پابەندین بە كاری پەرلەمانی خۆمان و بەردەوامین وەكو لێژنەیەك لە پەرلەمان بۆ كاركردن و ئەوانە ئامادە نین كار بكەن، بۆیە بەتایبەتی گۆڕان كار لەسەر ئەو ئیرهابە فكریە دەكات”.

رێزلێنانی هونەرمەند عەدنان كەریم لەلایان پەلەمانی كوردستانەوە

هەر لەبارەی مەزهەری خالقی و هێرشی سەر مەزهەری خالقیش حەیات مەجید دەشلێت چوونی هونەرمەندی گەورەی كورد مەزهەری خاڵقی بۆلای سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك كەسایەتیەكی دیار و هونەرمەندی گەورە، شانازیەكی گەورەیە بۆ نوخبەی رۆشەنبرانی كوردستان كە جەنابی سەرۆك بارزانی بەگرینگیەكی زۆرەوە، سەیری هونەرمەند و رۆشەنبیرانی كورد دەكات”.

مەزهەری خالقی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان

هەر لەسەر ئەو پرسە نووسەر و رۆشەنبیرانی كورد دەلێن، هەڵگرتنی پارێزبەندی هونەری لەسەر هەونەرمەندان (مەزهەری خالقی و عەدنان کەریم)و هێرش و پەلاماردانیان بەوشێوەیەو نەهێڵانەوەی هیچ بەهایەک بۆیان، کردەوەیەکی تیرۆرستیانەیە دەرهەق بەو دوو هونەرمەندە کرا، ئەو هێرش وپەلاماردانەی گۆڕان و یەکێتیش لەسەر مەقیفی سیاسی نیشانەی ئەوەیە لەلای ئەولایانەنانە یەکلابۆتەوە ئەوەی سڵاوێک لە پارتی بکات دەبێت دابشۆردرێ، ئەوەی سەردانێک بۆلای جەنابی سەرۆکی هەرێم و هەولێربکات ناسنامەی هونەری لێبسنرێتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەێنێ هەموو ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە میدیای ئازاد و ئەهلی و بێ لایەن لە سلێمانی لەڕاستیدا خەڵکانی تیرۆرستن.

هەروەها پێیان وایە، بۆیە دەبێت ئەو بابەتە بەهەند وەربگیرێت، بۆئەوەی هونەریش ببوژێتەوە دەبێت ئەو واتایەی کە هونەر سنوور ناناسێت بچەسپێت و ڕەفتاری تیرۆرستانەی ئەوانەیش شەرمەزاربکرێ و ڕێز لە هونەرمەندان بگیریێت، ئەودابەزینە تیرۆرستانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سلێمانیش کە پێیان وایە سلێمانی تەنها هی ئەوان و موڵکی ئەوانەو هەرچی لەو شارە چووە دەرەوە یان لەوشارە نەبوو ئەوا دوژمنی ئەوانە، ڕۆژێک دێت سلێمانی ئەو دەنگە نەشازو داخ لەدڵانە کپ دەکاتەوەو لەکۆتاییدا جگە لە شەرمەزاری هیچی تریان بۆنامێنیتەوە.

 

Back to top button