كاندیدی داهاتووی سه‌رۆكی به‌ریتانیای مه‌زن پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌م

خواكوڕك

سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا كه‌ به‌رپژێری سه‌رۆكی به‌ریتانیایه‌ گوتی” من له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی كوردستانم و پێمان باشه‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌ربگرێت.

(فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان لە یەكەمین كەمپەینی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی بەریتانیای مەزندا ئامادە بوو، كە بۆ (جێرمی كۆربن)، سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا و تاكە كاندیدی پارتەكە بۆ وەرگرتنی كورسیی سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو، دوای تەواوبوونی یەكەم ڕۆژی كەمپەینەكە، (جێرمی كۆربن) لەگەڵ (فەلاح حەسەن) لە لەندەنی پایتەخت دیدارێکیان ساز دا و، لەو دیدارەدا (فەلاح حەسەن) باسی ڕووبەڕووبونەوەكان و قارەمانییەتیی هێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانی بەرامبەر بە گەورەترین تۆڕ و هێزی تیرۆریستی لە جیهاندا كرد، هاوكات پرسی شەڕی مووسڵ و گۆڕانكارییەكانی دوای ئازادكردنەوەی تەواوی شارەكە و ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان و ڕۆڵی لاوانی كوردستان لە پێگە جیهانییەكاندا بەشێکی دیكەی قسەكانی (فەلاح حەسەن) لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیادا بوو.

لە دیدارەکەدا (جێرمی كۆربن)، تاكە كاندیدی پارتی كرێكارانی بەریتانیا بۆ سەرۆكایەتیی داهاتووی وڵاتەکەی، خۆی بە دۆستێكی نیزیكی گەلی كورد ناساند و گوتی”پشتگیری لە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان دەكەم، ئاگاداری ئەو نەهامەتیانەم كە بەسەر ئەو گەلەدا هاتووە، بۆیە ئێستا مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت و من سەربەخۆیی بە مافی گەلی كورد دەزانم.”

Back to top button