گۆڕان پۆستی پارێزگاری ناوێت و یه‌كێتیش پێی وایه‌ ئه‌مه‌ فێڵی هه‌ڵبژاردنه‌

 

خواكوڕك

گۆڕان نیازی وایه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ یا مانه‌وه‌ بدات له‌ ئیداره‌دانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، سه‌ردار قادر له‌ به‌ر بێ ده‌سڵاتی وازی هێنا، ئایه‌ ده‌كرێ گۆڕان كه‌سێكی تری بێ ده‌سڵات بنێرێته‌وه‌ سه‌ركار كه‌ ئه‌مه‌ مایه‌یی قبوڵ نیه‌.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 8/5/2017 سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان كۆببنەوە. لەو كۆبوونەوەیەدا، یەكێتی پڕۆژەكەی خۆی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەخاتە بەردەستی گۆڕان، بەڵام ئەمجارەیان گۆڕان زۆرتر چاوەڕوانی دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەیە، چونكە دەیەوێ لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەكانی دیكەی نێو حكومەتە خۆجێییەكان و بێدەسەڵاتیی بەڕێوەبەرەكانی لەنێو حكومەتدا، چەند پرسیارێك رووبەڕووی یەكێتی بكاتەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پێش كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی به‌شێكی زۆر له‌ گۆڕانخوازان له‌ سه‌ركردایه‌تی و جڤاتی نیشتیمانی پێیان باشه‌ هه‌ر بكشێنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان نه‌ك پۆستی پارێزگار وه‌ربگرنه‌وه‌، چونكه‌ هیچیان پێ ناكرێ و عه‌یبدار ده‌بن، بۆیه‌ هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان بكشێته‌وه‌.

یه‌كێتیش پێی وایه‌ه‌ گۆران ده‌یه‌وێ خۆی ئاماده‌ بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌نێت و به‌ فێل و ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌رده‌م یه‌كێتی ده‌زانێت، بۆیه‌ یه‌كێتیش ده‌ڵێت” ئێمه‌ قبوڵی ناكه‌ین گۆڕان یاری به‌م بارودۆخه‌ بكات.

 

Back to top button