شاندی یەكێتی نەگەیشتە سلێمانی ئێران تۆپبارانی سنورەكانی دەست پێكرد
خواكوڕك
ئەمرۆ پێنجشەممە، لە گوندەكانی دەوروبەری ناحیەكانی سیدەكات و شارۆچكەی سۆران، ئێران بۆردوومانێكی سەختی ناوچەكە دەكات،
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی ئەو دەڤەرە ئەو تۆپبارانە ئیستاش هەر بەردەوامە و کوێستانەکانی بەربزینیشی گرتووەتەوە و مەڕدار و ڕەوەندەکان لە ترسی تۆپبارانەكە خەریکن دەڤەرەکە چۆڵ دەکەن.
ئەم تۆپ باران كردنەی ناوچەكانی سیدەكان و سۆران لەكاتێكدایە، شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەرهەم ئەحمەد ساڵح نەگەیشتۆتەوە سلێمانی كە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكە لەو وڵاتەن ، بەمەبەستی سازدانی چەندین دیدارێكی نهێنی، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.