سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی: هیوامان به‌ عێراق نه‌ماوه‌ له‌ پایز یه‌كلایده‌كه‌ینه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كاتی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت” له‌ پایزای ئه‌م ساڵ ریفراندۆم ده‌كه‌ین.

(ھۆشیار زێباری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەی (تایمزی بریتانی) رادەگەیەنێت” ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی لە پایزی داھاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت، زێباری ئه‌وه‌شی گوتوه‌” ئێمه‌ ھیوامان بە عێراق نەماوە و پاش كۆتاییھاتنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە دژی داعش، لە مانگەكانی پایز ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت”.

زیباری زیاتر گوتویه‌تی”پرسی ریفراندۆم بە شێوەیەكی جیدی لە نێوان (بارزانی و مایك پێنس) جێگری سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێكراوە، ھەروه‌ها لەم بارەوە ، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاش چاوپێكەوتن كراوە.

زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە “مه‌رج نییه‌ پاش ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگه‌ینین، بەڵكو بۆ یەکلاکردنەوەی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی و ناوچه‌كانی رزگاركراو دەست بە دانوستان لەگەڵ بەغدا دەكەین.

 

Back to top button