ئێران بۆ سعودیه‌: جگه‌ له‌ مه‌دینه‌ و مه‌ككه‌ سعودیه‌ یه‌كسانی خاك ده‌كه‌ین

خواكوڕك

وه‌زیری به‌رگری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌ سعودیه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” سعودیه‌ له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسان ده‌كه‌ین جگه‌ له‌ مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌.

(حوسێن دێهقان) وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاندوه‌”ئێمه‌ به‌ توندی له‌ دژی سعودیه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر كارێكی سعودیه‌ له‌ دژی ئێران، ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین  كارێك نه‌كه‌ن ناعاقڵانه‌ بێت و دووربێت له‌ كاری دژ به‌یه‌ك، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێك سعودیه‌ دژمان بێت ئه‌وا سعودیه‌ یه‌كیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خاك جگه‌ له‌ مه‌دینه‌ و مه‌ككه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ئەم هەڵوێستەی وەزیری بەرگریی ئێران پاش لێدوانی (محەمەد بێن سەلمان) جێگر و وەزیری بەرگریی سعوودیە هاتووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا لە ڕیاز گوتی “چاوەڕیی ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناو سعوودیە نامێننەوە و هەوڵ دەدەن ئەم شەڕە بکێشنە ناو ئێران”.

Back to top button