ریال مه‌درید ژماره‌ی پێوانه‌یی نه‌ماوه‌ نه‌یشكێنێت له‌م ژماره‌یه‌ش زۆر نزیكه‌

خواكوڕك

ئه‌گه‌ر یانەی ریال مەدرید گۆل تۆمار بكات له‌ دوو یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ی بایه‌رن میونخ ده‌شكێنێت.

یانه‌ی ریال پێویستی بە یەك یاری دیكە هەیە بۆ ئەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی بشكێنێت كە بەناوی یانەی بایرن میونخە، لەئێستادا ریال مەدرید لەگەڵ زێدان بۆ ماوەی (60) یارییە لەسەر یەكتر گۆڵ تۆماردەكات لەسەرجەم پێشبركێیەكان ، بۆ ئەمەش پێویستی بە یەك یاری دیكە هەیە گۆڵ تۆمار بكات تا ژمارەیەكی پێوانەیی یەكسانبكاتەوە”.

ریال مەدرید یاری داهاتووی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا”.

لەئێستادا بایرن میونخ خاوەنی ژمارە پێوانەییە بە تۆماركردنی گۆڵ لەسەر یەكتر بۆ ماوەی (61) یاری ، بۆیە ریال مەدرید ئەگەر لەیاری داهاتوو گۆڵ تۆمار بكات ژمارەكە یەكسان دەكاتەوە لەیاری بەرامبەر ئیشبیلیەش بتوانێت گۆڵێكی دیكە تۆمار بكات ئەوا بەفەرمی ژمارە پێوانەیی تۆمار دەكات”.

Back to top button