وەڵامی تووندی پەكەكە دەدرێتەوە لەسەر هێرش كردنە سە باشوری كوردستان

خواكوڕك 

پاش ئەوەی رەزا ئاڵتوون، ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە رایگەیاند، شەڕیان لەگەڵ توركیا دەگوازینەوە، ناو باشوری كوردستان، حزبەكانی كوردستانی هێنا دەنگو و دەلێن، هەر لیدوان و هەڕەشەیەک بۆ تێکدانی باشووری کوردستان و دژایەتیی حزبێکی سیاسی بە تێکدانی کوردستانی دەزانین و ڕەتی دەکەینەوە، لە کاتێکدا دەبێ هەموو پارت و لایەنی بەشەکانی دیکەی کوردستان پاڵپشت بن بۆ باشووری کوردستان و نابێت دەستێوەردان بکەن”.

گوتەبێژی كۆمەڵەی شۆرەشگێرانی زەحمەتێكشانی كوردستانی ئێران، ئەنوەر محەمەدی دەلێت،  قسەکانی (رەزا ئاڵتوون) سەرکردەی پەکەکە لەدژی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ناکرێ باشووری کوردستان بکرێتە مەیدانی جەنگێک کە دواجار خەڵکی کوردستان تێیدا زەرمەند بن، ئاماژەی بەوەش کرد “هەر لایەنێک لە خاکی کوردستانەوە هێرش بکاتە سەر دەوڵەتێکی دیکە، ئەوە گرفت بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات کە گرفتی دروست کرد، ژیانی خەڵک دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە پێمان وایە هەموو لایەنەکانی پارچەکانی دیکە بە خۆشمانەوە دەبێ وەک چۆن تا ئێستا پاراستوومانیانە، ئێمەش ئەوان بیپارێزن هەروەها گوتیشی: “ئەو جۆرە لێدوانانەی وەک رەزا ئاڵتوون نەک خزمەت بە باشووری کوردستان ناکەن، بەڵکوو خزمەت بە باکووری کوردستان و پەکەکە و لایەنە کوردییەکانیش ناگەیەنێت، بۆیە ئەوانە ناچنە خانەی خزمەت و دەچنە خانەی دوژمنایەتییەوە”.

هەر لەو بارەیەوە، د. محەمەد رەوف، سیاسەتمەدار و سکرتێری پیشووی گشتیی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: “ئەگەر ھەر شەڕێک لە کوردستان ڕوو بدات، چ ناوخۆیی یان ھەرێمی، بە زەرەری ھەموو خەڵکی کوردستانە، ئەو سیاسەتمەدارەی کورد ئاماژەی بەوەش کرد “بۆ ھیچ کەسێک نییە خاکی باشووری کوردستان بکاتە ھەڕەشە بۆ لایەنێکی دیکە، بۆیە ھەر کەسێک دەستپێشخەری بکات، ھەموومان تێیدا زەرەرمەند دەبین، پێویستە پەکەکە و ھێزەکانی دیکە کەلە باشووری کوردستانن و سوودیان لەم خاکە وەرگرتووە، نابێ چاوەڕوانی ئەوە بکات ئێمە بڕۆین و دەست بخەینە کاروباری رۆژھەڵات، یان باکوور یان ڕۆژئاوا بۆیە بۆ ئەوانیش نییە بێن چالاکیی سەربازی، یان سیاسی بکەن، چونکە لە بەرژەوەندیی ئەوان و ئێمەشدا نییە”.

هەروەها دەشلێت، “ئەوەی لە سووریا بەکار ھێنرا، دەرەنجامی نەبوو و سووریا وێران بوو، گەلەکەشی تێدا چوو، بۆیە ئەوەی بەکار بھێنرێت لە کوردستان، یان لەھەر وڵاتێکی دیکە یان لەدژی دەوڵەتێکی دیکە خۆی زیان دەکات و تورکیا دەوڵەتێک نییە ئێستا بە جەنگی چەکداری ڕووبەڕووی ببیتەوە. شتەکان ئاوا ناڕۆنە پێش، خەڵک وای دەزانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا و ئێران و تورکیا دەبێتە شەڕیان، کەچی ئەوا لە دانیشتنی “ئاستانە” رێککەوتوون، بۆیە نابێ لەمە زیاتر خۆمان بخەڵەتێنین و ئەم وڵاتە تازە خەریکە خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت و پشتی دۆسیەکەی دەگیرێت، بۆیە ھەر شەڕێک لەناو خاکی کوردستان ھەر لایەنێک بیکات، بە زیانە”.

Back to top button