گۆڕان گاڵتە بە خەڵكی كوردستان دەكات راگەیاندراوێكی سپی بڵاو كردەوە

خواكوڕك 

ئەمرۆ 8ی 5ی 2017 بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان كۆبوونەوە سەركردایەتی هاوبەش كۆبوونەوە، پاش كۆبوونەوەكە راگەیاندراوێك بڵاو كراوەتەوە، كە تەنها تێیدا نووسراوە، كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی كۆبوونەتەوە، لەبارەی رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان و گفتوگۆ كراوە بێ ئەوەی هیچی تری تێدا نووسرابێت”.

وەك لە لاپەرە سپیەكە كە لەژێرناوی هەواڵی رۆژنامەوانی بڵاو كراوەتەوە، تێیدا هاتووە، ئه‌مڕۆ 8ی 5ی 2010سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبونه‌وه‌و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌به‌لاغێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند: كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ كراوه‌.

ئەمە لەكاتێكدایە گۆڕان پێشتر بەهەزاران جار لەمیدیاكاندا رەخنەی لەكۆبوونەوەكانی ژوورە تاریكیەكان دەگرت و ئەوەی بەرگوێی خەڵك دەدا كە یەكێتی و پارتی لەژوورە تاریكەكان كۆدەبنەوە، هیچ زانیاریەك نادەن، بەڵام ئەوان نەك زانیاریان لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵكو بەشێوەیەكی گاڵتەجاری راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانی ( وەك هەواڵی رۆژنامەوانی) بڵاو كردۆتەوە كە تەنها سەرنج كە تێیدا خراوەتە روو كە ئەو دوو حزبە كۆبوونەتەوە بێ ئەوەی یەك زایناری لەبارەی كۆبوونەوەكە بخەنەروو”.

چاودێرانی سیاسیش پێان وایە ئەوە گۆڕان دەیكات گاڵتە كردنە بەخەڵكی كوردستان، سوكایەتیە، تۆ بەلاپەرەیەكی سپی وەڵامی خەڵك بدەیەوە بڵێت وەڵا كۆبوونەوەمان كرد، دەلێت ناشەفافترین حزب گۆڕانە، كە هیچ قسەیەكی بۆ خەڵك پێ نیە، سەرلێشێواوە دژ بە قسەكانی پێشووتر رەفتار دەكات”.

راگەیاندراوی گۆڕان و یەكێتی
Back to top button