بكوژی فەرەیدوون جوانرۆیی سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ دەكرێت
خواكوڕك
شەوی 25ی 8ی 2015ی كاتژمێر 12ی شەو لە رێگای هەولێر خەبات، فەرەیدوون جوانرۆیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی پێشووی محوەری خازر، لەلایان چەند كەسێكەوە هێرشی دەكرێتە سەر و دەكوژرێـت، پاش گیرانی تاوانباران و دان پێدانانی تاوانباران دادگا بریاری بە لە سێدارەدانی دەركرد، لەلایان سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی واژووی لەسەر بریارەكە كرا بۆ جێبەجێ كردنی”.
بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵی میدیاكان، بارزانی واژووی بەسزا گەیاندنی لەسێدارەدانی تاوانبارانی بكوژی فەرەیدوون جوانرۆیی كردووە، بەڵام بنەماڵەی ناوانبارەكانیش داوای پێداچوونەوە بە بریارەكە دەكەن،كوشتنی فەرەیدوون جوانڕۆیی كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لەسەر ئەو رووداوە كوڕێكی سابیر سۆفی عەلی، هەروەها برا و زاوا و دوو كوڕە خاڵی و كەسێكی دیكەی ئەو بنەماڵەیە دەستگیركران. رۆژی 6/4/2016 دادگای تاوانی سێی هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ شەش كەس دەركرد.
دواتر لە رۆژی 20/4/2017، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومی هەرێمیی ژمارە (72،73 و 74) بڕیاری لە سێدارەدانی هەریەك لە (نەشوان سابیر عەلی، بەشار عەبدوڵڵا محەممەد و مەروان عەلی ئیسماعیل)ی پەسەند كرد. رۆژی 23/4/2017 سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاگادار كردووەتەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.