پارتی بەتووندی وەڵامی مەحمود سەنگاوی دەداتەوە
خواكوڕك
لەمەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری (حەمە ئاخە)، مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمەڕ كێشەی مووچەی پێشمەرگە دێرینەكان هێرش دەكاتە سەر بارزانی و دەلێت بارزانی ئاگاداری وەزعی پێشمەرگە دێرینەكانە، دەشلێت بە پێشمەرگە دێرینەكانم گوتووە بڕۆ رێگە لەتانكەرە نەوتەكان بگرە مەهێڵە تانكەرەكانیان بڕواتو با مەسڵەحەتەكانیان بكەوێتە خەتەرەوە، ئەوسا دێنە سەرخەت.
لەبەرامبەر دا سەرچاوەیەكی باڵای ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت وەڵامی مەحمود سەنگاوی دەداتەوە، دەلێت ئەو بەرەڵایەی ئیدارەی زۆنی سەوز دۆخێكی دروست كردووە نەك بارزانی بەڵكو خۆشیان سەریان لەدەسەڵاتی خۆیان دەرناچێت، حەقە مەحمود سەنگاوی بۆمان روونكاتەوە، لە دیمانەكانی لەسەر پرسی نەوت، كێ ئاگای لە هەناردە كردنی نەوت و كێ ئاگای لێ نیە، چونكە بەشێك لەیەكێتی دەلێت ئەوەی گومانی لە نەوت هەیە نەخۆشی گۆمانی هەیە، مەحمود سەنگاویش دەلێت كەس ئاگای لێ نیە، ئەم بێ ئاگایە لەناو خۆیان ئەو راستیە ئاشكرا دەكات، كە نەك محمود سەنگاوی كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەڵكو زۆرینەی ئەو ئەندامان سەریان لە ئیدارەدانی سلێمانی دەرناچێت، بۆیە لێرەدا با محمود سەنگاوی ئەو بەر بەرەلایەتی زۆنی سەوزمان بۆ روون بكاتەوە ئینجا باسی دۆخی پێشمەرگە دێرینەكانمان بۆ بكات، كە چەند پێشمەرگەی دێرینە و چەند خزم و كەسی محمود سەنگاویەكانی تەمەنی 18 ساڵە، پێشمەرگەی دێرینە.
ئەو سەرچاوەیەی پارتی ئەوەش دەلێت مەحمود سەنگاوی كە تۆمەتباری سەرەكی تیرۆری كاوە گەرمیانیە، خۆشی یەكێكە لە قاچاخچیە گەورەكانی عێراق لە چەكدا، حەق وابوو بیشی گوتبایە، كە ئەو تەنكەرە نەوتانە و ئەو قاچاخچیانەی نەوت لەگەڵ داعش كێن و خاوەنەكانیان كێن، چونكە وەك كاك محمود گوتەنی دیارە ئاگاداری تەواوی هەموو شتێك لەو بەربەرلایەی ناوچەی سەوز.