سەفین دزەیی كار بۆ كۆتایی هێنان بە پاشەكەوت دەكەین

خواكوڕك 

لە لێدوانێكی دا سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندوو،  چاوەڕێ دەكەن دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ئەمساڵدا باشتر بێت، بۆیە حكومەت دەستی بە خەرجكردنی پارەی بەڵێندەران، بەپێی ئەو داهاتەی دەستیدەكەوێت، كردووە. هاوکات پارەی تواناسازیش خەرجكراوە، بڕیاریشە لە ئایندەدا لەگەڵ باشتر بوونی دۆخەكە دەستی بە دانەوەی قەرزی بانكەكان بكرێت. هەوڵیش دەدرێت دەست بە خەرجكردنی پارەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بكرێت، بۆ ئەوەی ئابووریی كوردستان ببوژێتەوە.

سەفین دزەیی لەبارەی دەستكاری پاشەكەوتی مووچە، دەشلێت، “ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە. ئەوان لیژنەیەكیان هەیە، بەپێی ئەو داهاتە لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوت هەرێمی كوردستان دەستیدەكەوێت، پێشنیاز و راسپاردە بۆ دەستكاریكردنی مووچە و رێژەی زیادكردنەكە دەدرێتە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێ بڕیاری لێدەدرێت”.

سەبارەت بە وادەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە، سەفین دزەیی دەڵێت “سەقفێكی زەمەنی دیارینەكراوە كەی و رێژەی چەند دەستكاری دەكرێت،‌ بەڵكو لەسەر ئەو داهاتە وەستاوە حكومەت دەستیدەكەوێت”.

Back to top button