سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی فەڕەنسا دەكا

خواكوڕك 

پاش سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی خوڵی دووەمی سەرۆكایەتی فەرەنسا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لەسەرۆكی هەڵبژێردراوی فەرەنسا دەكات، وەك سەرۆكی نوێی فەرەنسا”.

لەپەیامێكدا كە ئەمرۆ دووشەممە 8ـی 5ـی 2017 بڵاو كراوەتەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ بەڕێز ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی هەڵبژێردراوی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە بەڕێزیان كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی فەڕەنسا و هەروەها لە پەیامەكەدا جەختی لە دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كردەوە.

 

Back to top button