هۆكاری هێرشی سەر عەدنان كەریم و مەزهەری خالقی لەلایان گۆڕانەوە ئاشكر دەبێت

خواكوڕك 

لەچەند رۆژی رابردوو هەڵمەتێكی میدیایی دژی هەردوو هونەرمەندی گەورەی كوردستان( عەدنان كەریم و مەزهەری خالقی) بەرێوە چوو لەلایان گۆڕان و بەشێكی لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كە ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێناو ئەم ئیرهابە فكریەی كە بەرامبەر ئەو دوو هونەرمەندە دەكرێت بە تیرۆر كردن پێناسە كرا، 

پێشتر ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە لێژنەی رۆشەنبیری و راگەیاندن و هونەر لە پەرلەمانی كوردستان حەیات مەجید بەخواكوڕكی راگەیاندبوو،كەس ناتوانێت لەشكۆی عەدنان كەریم بدات، دەلێت چونكە عەدنان كەریم موڵكی هیچ لایانێك نیە و موڵكی هەموو گەلی كوردستانە، هەروەها دەشلێت عەدنان كەریم لەكوردستاندا خزمەتێكی زۆری كردووە، دەلێت خۆم لەنزیكەوە ئاگادارم عەدنان كەریم چەندین كۆنسێرتی كردووە بۆ چین و توێژەكانی كوردستان، كە تێیدا هاوكاری بۆ خانەوادەی شەهیدان كۆكردۆتەوە، دواین كۆنسێرتیشی لەشاری هەولێر بوو بۆ تووشبوانی شێرپەنجە، كە ئەم كۆنسێرتە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەو مرۆڤانەبوو كەتووشی شێرپەنجە هاتوون”.

هەر لەو بارەیەوە لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو هێرشەی كە دەكرێت سەر هونەرمەند و رۆشەنبیر و رۆژنامەنووسان كارێكی تیرۆرستیە، دەلێت  دەبێت ئەو بابەتە بەهەند وەربگیرێت، بۆئەوەی هونەریش ببوژێتەوە دەبێت ئەو واتایەی کە هونەر سنوور ناناسێت بچەسپێت و ڕەفتاری تیرۆرستانەی ئەوانەیش شەرمەزاربکرێ و ڕێز لە هونەرمەندان بگیریێت، ئەودابەزینە تیرۆرستانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سلێمانیش کە پێیان وایە سلێمانی تەنها هی ئەوان و موڵکی ئەوانەو هەرچی لەو شارە چووە دەرەوە یان لەوشارە نەبوو ئەوا دوژمنی ئەوانە، ڕۆژێک دێت سلێمانی ئەو دەنگە نەشازو داخ لەدڵانە کپ دەکاتەوەو لەکۆتاییدا جگە لە شەرمەزاری هیچی تریان بۆنامێنیتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هۆكاری هێرشەكانی گۆڕان بۆ سەر ئەو دوو هونەرمەندە گەورەی كوردستان ئەوە بووە كە هەردوو هونەرمەندی گەورە خۆیان بەسەربازی سەربەخۆی كوردستان ناساندووە دەزانن، بۆیە ئەمە بۆتە هۆكاری هێرش كردنە سەریان، گۆڕان هەر كەسێك لەگەڵ سەربەخۆی كوردستان بێت هێرشیان دەكاتە سەرو و كەسایەتیان تیرۆر دەكات، ئەمەش بریارە لەلایی گۆڕان بۆ ئۆرگانە میدیایەكانیان چونكە پێیان وایە پشگیری سەربەخۆی كوردستان دژی ئەوانە”.

Back to top button