بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمان كارا دەكرێتەوە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی گۆڕان هەموو رێگایەكی بۆ چارەسەری دۆخی كوردستان رەد كردەوە، ئەگەری هەیە، پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ كارا بكرێتەو، كە سێ سیناریۆ هەیە بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان، كە بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمان بەم سێ سیناریۆیە، پەرلەمانی كوردستان لەنێوان، ( پارتی و 11 كورسی پێكهاتەكان و 2 كورسی دیكەی لایانەكان، 18 كورسی یەكێتی و 10 كورسی یەكگرتوو كارا بكرێتەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكان سێ لایانی گۆڕەپانی سیاسی كوردستان ئامادەن كە دۆخی كوردستان بۆ قۆناغێكی تر بەرن كە تێیدا پەرلەمان و دامەزراوەكانی كارا بكرێتەوە، ئەوانیش ( پارتی و یەكێتی و یەكگرتوون) كە سێ سیناریۆ لەبەردەم ئەو سێ لایانە هەیە، كە تێیدا سەرۆكی پەرلەمان بدرێتە یەكێتی و جێگیرەكەی بدرێتە یەكگرتوو، سكرتێری پەرلەمانیش بدرێتە پارتی، كە ئەمە سیناریۆیەكە”.

سیناریۆی دووەم، سەرۆكی پەرلەمان بدرێتە یەكگرتوو و جێگری سەرۆكی پەرلەمان بدرێتە یەكێتی ، سكرتێرەكەشی بدرێتە پارتی، ئەمەش وەك دووەم سیناریۆ بخرێتە بەردەم كارا كردنەوە پەرلەمان، لەكاتێكدا ئەگەر ئەم دوو سیناریۆیە جێبەجێش نەكرا، ئەوە بەپێی پەیرەوەی ناوەخۆی پەرلەمان بەتەمەنترین پەرلەمانتار هەڵسێت بە جەلسەیەكی نایاسایی و بریار لەبارەی ریفراندۆم بدات، بەمەش جەلەسەیەكی نایاسابی بەرێوە ببات”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەگەر لەباشترین حاڵەتدا ئەندام پەرلەمانتارەكانیش پابەند نەبن، ئەوە یەكێتی بە 9 كورسی پارتی بە 38 كورسی و یەكگرتووی ئیسلامیش بە 5 كورسی، 11 كورسی كۆتا و 2 كورسیش لایانەكانی تر باشترین جۆڕە بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، كە تێیدا یەكێك لەم سێ سیناریۆیە جێبەجێ بكرێت”.

Back to top button