بەوێنە: عەلی كەلەك وەڵامی عەلی باپیر دەداتەوە

خواكوڕك 

عەلی باپیر پاش كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی سەر بە خزبەكەی لە سلێمانی هێرش ناراستەوخۆ دەكاتە سەر مەلا عەلی كەلەك، دەلێت ئەوەی پەنا دەباتە بەر تۆب نەبەوی لە ئاوی لێڵدا راو دەكەن” دەبنە هۆی ناشرینكردنی ئیسلام كەسێكی لەهەژماری تایبەتی عەلی كەلەك، بەوێنە وەڵامی عەلی باپیر  دەدرێتەوە كە وێنەیەكی كورەكەی عەلی باپیر بڵاوكراوەتەوە، تێدا هاتووە كاك شەریف كوڕی بەڕێزتان سەردانی مامۆستا عەلی كەڵەكی كردووە”.

 

لە تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك لە هەژماری تایبەتی عەلی كەلەك، وەڵامی عەلی باپیر دەدرێتەوە كە پێشتر عەلی باپیر هێرشی ناراستەوحۆی كردبووە سەر عەلی كەلەك، كە لە پۆستە وێنەیەكەی عەلی كەلەك هاتووە، بەدرێژایی ماوەی كاركردنی مامۆستا عەلی كەڵەك چەندین مامۆستای زانكۆی بیانی و كودستانی و بەشێك لەدكتۆرەكان و ئەندامی پەرلەمان و مامۆستایانی ئاینی و لەهەموو چین و توێژەكان بەبەڵگە لامانە سەردانی مامۆستا عەلی- یان كردووە”.

عەلی باپیر هەروەها گوتارەكەی دا كە بەبۆنەی كردنەوەی نەخۆشخانەكە سەر بە حزبەكەی دەشلێت، بەداخەوە خەڵكی سادە‌ و دواكەوتوو لەڕووی فەرهەنگییەوە، دەكەونە ژێر كاریگەری كەسانێكی ساختەكار، كە دینیش ناشیرین دەكەن،  بەڵام بۆ بواری پزیشكی قسەی پزیشكەكان بۆ ئێمە سەنگی مەحەكە”.

 

Back to top button