دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمرۆی یەكێتی و گۆڕان

خواكوڕك 
كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران بێئه‌نجام بوو ، بزوتنه‌وه‌ى گۆران پێشنیارێكى یه‌كێتى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ بۆ گۆڕینى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان”.
یه‌كێتى و گۆران له‌ 17ى 5ى 2017 ڕێكه‌وتنى سیاسى نێوانیان واژۆ كرد ،به‌ڵام به‌ گۆته‌ى به‌رپرسانى هه‌ردوولا تا ئێستا ته‌نها خاڵێكى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ ، ئێستاش له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆران نێگه‌رانى دروست بووه‌و له‌ هه‌ڵكشاندایه‌”.
ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆران كۆبونه‌وه‌و وه‌ڤدى یه‌كێتى له‌ (هێرۆ ابراهیم ئه‌حمه‌د ، حاكم قادرحمه‌جان ، عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عبدولا، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ) و وه‌فدى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( عومه‌ر سید على ،عوسمان حاجى محمود ،حمه‌ تۆفیق ره‌حیم ،ئیسماعیل نامیق ، ساماڵ عبدوڵا ) به‌شداربوون “.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران كه‌ ئاگادارى ناوه‌رۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌یه‌، چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ ( خواكورك ) ئاشكرا كرد ، به‌ گۆته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ “یه‌كێتى داوایان كردووه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران ڕازى بێت به‌ گۆڕینى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆران ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و سوور بوون له‌سه‌ر عینادییه‌كانى ڕابردویان “.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد ،كه‌له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شدا ، پرسى ڕێكه‌وتنامه‌ى نێوانیان و پرسى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى (سه‌ردار قادر ) له‌ پۆستى پارێزگارى سلێمانى باسكراوه‌ ، شاندى گۆران ره‌خنه‌و گله‌ییان خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ یه‌كێتى پابه‌ندى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش نه‌بوون كه‌له‌ كۆبونه‌وه‌كانى ڕابردوودا ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه‌”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشى ” كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامى نه‌بووه‌و نێگه‌رانیه‌كانى گۆرانى زیاتر كردووه‌ “.

Back to top button