سلێمانی لەجەنگی دەروونی و ئیڕهابی فیكرییەوە بۆ هەژموونی ئیرانیزم
دانا مەنمی
پارتی دیموكراتی كوردستان كەمترین وجودی هەبووە لەسەر ئیدارەی زۆنی سەوز ، ژێرخان و سەرخانی ئیدارەی سەوزنیلی بەدەست یەكیتی و گۆرانەوەیە ، ئیرهابی فكیری و جەنگی دەرونیش میدیاكانی خاوەن ماڵ خولقاندوویانە ، یەكیتی و گۆران نەخۆیان پێ قبوڵە ، نە هێزی ترییش ، رێكەوتنی هاوبەش و نەخشەڕێگاكەی یەكێتیش جگە لە دروشم و قسەی زل ، جگە لە موزایەدات وخۆڵكردنە چاوی خەڵك هیچی تری لێ سەوز نەبوو بۆ زۆنی سەوز!
نەگۆران یەكێتی قبوڵە نەیەكێتیش گۆران ، له ئیدارەی سەوز 853 پۆست لەنێوان یەكیتی و گۆران ساغ نەكراوەتەوەو 53 پۆستی لە پاریزگای هەلەبجەیە ، بەلام قائیمقامی هەلەبجەیان بە پارتی دیموكرات ڕەوا نەبینی ، یەكێتی چڵ پۆستی بە شێوەی نایاسایی پركردووەتەوە بەبێ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی ئاگادار بێت ، سلیمانی خاوەنی سێ پاریزگارەو بێ پاریزگارە ، هەلەبجەیش خاوەنی پاریزگارە و بێ ئەنجومەنی پارێزگارە !
داهاتی ئیدارەی سەوز نیلی نە لە سلێمانی دیارە كەچی و لەكوێ و بۆچی دەخورێت !
ماڵباتی تاڵەبانی لە ناو یەكێتی دا لە خەمی بنەمالەكەیاندان و یەكێتیشیان بەرەو خێلایەتی و بنەماڵەی بردووە ، بزوتنەوەی گۆرانیش خەمی بنەماڵەی وەزیفەیەكی سەرەكییە و دەستپێكی گۆران لە بیست و پێنجی حەوت كاك (نەوشیروان مستەفا ) زاواكەی (حمەتۆفیق) و هی تریشی لە كەسوكارەكەی لە جڤاتی نیشتیمانی دا دامەزراند ، دوای سالێك و چوار مانگیش لە حكومەتداری فەشەل لە دوای فەشەل و چواری ساڵی ئارامیش گردەكە خۆش !
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جەماوەری گۆران لە پوكانەوەدایە ، لە نێو مەكۆی بزوتنەوەی گۆرانیش بەرەی جیاواز دروست بووە و بەرەی (قادری حاجی علی ) ئۆباڵی كرژی و ئاستەنگ و دۆخە چەقبەستووەكە ئەخەنە ئەستۆی بزوتنەوەكەیان و بەرەی گەنجانی توندرەو پۆپۆلیست بە تاوانباری سەرەكی دەبینن .
سلێمانی لە ئەندێشەی گۆران و یەكێتی دا ئەگەر هەرێمیش بێت ، ئەوا كەس نییە خۆی بە خاوەنی بزانێت و بەدەرەجەی یەكەم گۆران و یەكێتی سلیمانی و جەماوەرەكەی ئەدۆشن و خۆیان بە خزمەتكاری شارەكە نازانن و خەلك خزمەتیان دەكات ، سەرباری جەنگی دەرونی و ئیرهابی فیكری كە میدیاو میدیاكارە دەمشڕەكانی هەردوو حیزب ،ژینگەی سیاسی و كلتوری پێكەوە ژیانیان ڕیشەكێش كردووە ، ناوبەناویش خۆپیشاندان و گردبونەوەی پەكەكە بەدروشمی چەپی توندڕەوی بژی ئاپۆ بروخێ تۆرانیەت شەقامەكان پردەكەن لە مێرمنداڵ ، عاقڵمەندێك نییە بێژی توركیا لە سلیمانی بە دروشم ناروخیت ، خەبات و چالاكیتان لە شنگالەوە بگوازنەوە بۆ ئامەد و مێردین ، لە قەندیل دابەزن بۆ شەقامەكان و شاخی باشتر لە قەندیل لە توركیا هەیە وەكو زنجیرە چیاكانی ئارارات .
هەژموونی ئیرانیزمیش لەلایەكی تركە بۆ پاراستنی كەوانەی شیعی وەكو خاوەنمال و ئوستانێكی ئێرانی جموجۆڵ دەكەن ، ئەم هەژموونە كاریگەری هەیە بەسەر یەكیتی و گۆرانەوە ، لەڕابردوو بە ئیستاشەوە نێوەندگیری هەژموونی ئیرانیزم رۆلی هەبوو لە بەریەككەوتن و پێكدادانی جەنگی میدیای لە نێوان یەكێتی و گۆران و یەكێتی و باڵەكانیشی !
مەترسییەكی تری ئەم هەژموونە ئێرانییە ، هێنان و بڵاو كردنەوەی هەزاران كتێب و نامیلكەو لە بوارەكانی سیاسی و ئەدەبی و فكری و كلتوری كە بە عەقڵی شیعەگەری و مەزاهیبەكانی شیعی ئاو دراون ، كەواتە هەژموونی ئیرانیزم ستراتیژ و پلانی لە پشتەو لە بواری سیاسی و ئەدەبی و كلتوری دا كار لەسەر هەست و نەستی خەڵك دەكات .