پارتی پۆسته‌كان پڕده‌كاته‌وه‌ و گۆڕانیش ده‌خرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌

خواكوڕك

پارتی ئه‌و پۆستانه‌ پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشتر وه‌كو ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و به‌ پێی رێككه‌وتنێك درابوون به‌ گۆڕان له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
(عه‌لی ڕه‌شید) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر لە سه‌ر لیستی پارتی رایگەیاندوە “ئه‌و پۆستانه‌ی به‌وه‌ كاله‌ت به‌ڕیوه‌ده‌برێن و درابوون به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ فه‌رمی داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین و پڕیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌ وه‌كاله‌ته‌وه‌ بكرێن به‌ هه‌میشه‌یی، پارتی هه‌نگاوی بۆ ئه‌و پرسه‌ ناوه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی دیاریكرد كه‌ پارتی به‌ نیازه‌ پڕی بكاته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ” هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی (شاره‌وانییه‌كان، په‌روه‌رده‌، شه‌هیدان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شتوگوزار) له‌گه‌ڵ دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تر به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن”.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌شی پۆسته‌كان پڕده‌كاته‌وه‌ وتویەتی: زۆربه‌ی پۆسته‌كان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ پڕده‌كرێنه‌وه‌، ته‌نها هه‌ردوو پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شتوگوزار) كه‌ پێشتر درابوونه‌ گۆڕان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌هه‌میشه‌یی پڕده‌كرێنه‌وه‌ .

Back to top button