به‌هۆی په‌كه‌كه‌ ئه‌م ناوچانه‌ بۆردومانكران

خواكوڕك

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌وی رابردوو بۆ چه‌نده‌مین جار به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌ریمی تۆپارانكرده‌وه‌.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی (سەرگەلی و نھێلی و چیای گارە) دره‌نگانی دوێنێ شه‌و بۆردوومان كرد و  زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ر خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ كه‌وتووه‌، هۆكاری بۆردوومانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌و سنوره‌ هه‌ن و خۆیان ده‌شارنه‌وه‌ له‌ ترسی فرۆكه‌كان له‌ نێو ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی ئه‌و سنورانه‌.

چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت” چاوه‌ڕێ مه‌بن توركیا ده‌ست هه‌ڵبگریت له‌ بۆمبارانكردن تا په‌كه‌كه‌ له‌و سنورانه‌ بمێنێت، په‌كه‌كه‌ش له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ بارگرانی بووه‌ له‌سه‌ر كوردستانی باشوور بۆیه‌ خه‌ڵك هه‌ر باجێك بدات په‌كه‌كه‌ لێی به‌رپرسیاره‌.

Back to top button