بزانە دژە تیرۆری سەر بەئەنجوومەنی ئاسایش و هێزی تایبەتی ئەمریكا چیان كردووە
خواكوڕك
لەراگەیاندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی چاڵاكیەكی هێزی تایبەتی ئەمریكا و دژەتیرۆری سەر بەئەنجوومەنی ئاسایش ئاشكرا دەكات، رایدەگەێنێت، لەناو قوڵای خاكی دوژمن بەرێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر و هێزێكی تایبەتی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش و سەركەوتوویان ئەنجامدا توانيان گه‌وره تیرۆریست (سامی جاسم محمد الجبوری) ناسراوبه (حاجی حامد) و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن،
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (٢٠١٦/٨/١١) هیزێکی تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له قوڵایی خاکی دوژمن و له ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی (قائم) له سه‌ر سنووری نێوان (عێراق) و (سوریا) توانيان گه‌وره تیرۆریست (سامی جاسم محمد الجبوری) ناسراوبه (حاجی حامد) و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن،
شایه‌نی باسه تیرۆریست (حاجی حامد) به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی گروپی تیرۆریستی (داعش)بووه و یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌م گروپه.
هەروەها هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایش ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که هێزه هاوبه‌شه‌که به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانی خۆیان.