شهوی بهرات كهیه و بۆچی پێی دهوترێت بهرات؟
خواكوڕك
لیژنەی فەتوای سلێمانی شەوی بەراتی دیاریکرد و كه شهوێكی پڕه له خۆشی و كهیف كردن به تایبهتی بۆ منداڵان.
سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی (د. عیرفان رەشید شەریف) رایگەیاندوە”شەوی بەرات دەکەوێتە چوارشەممە 10ی ئایاری 2017 شەوەکەی کە بۆ سبەی دەبێتە پێنجشەممە ئێمە پێی دەڵێین شەوی پێنجشەممە”.
بەپێی ئاینی ئیسلام وشەی بەرات لە بەرائەتەوە هاتووە، بەواتای بێگەردی دێت کە لەو شەوەدا پاک دەبیتەوە لە گوناح وەکو نەریتێکی لێهاتووە منداڵان لەو شەوەدا دەگەڕێن و نوقڵیان پێدەبەخشرێت لەلایەن ماڵانەوە بەتایبەت لە ناوچەی سلێمانی.