خواكوڕك ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر مردنی (سۆران سه‌قزی) پێشكه‌شكار بڵاوده‌كاته‌وه‌.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی شەوی ڕابردوو هەواڵی مردنی پێشكەشكاری بەرنامەی سەیرو سەفەر لەكەناڵی كوردسات بڵاوبویەوە و ڕاگەیەندرا كە لە ناو ڕێستۆرانتەكەی دەستڕێژی گولەی لێكراوە ، بەڵام پۆلیسی هەولێر هەواڵەكەی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند” ناوبراو بەهیچ شێوەیەك دەست ڕێژی گولەی نەكراوە.
(سۆران سه‌قزی) پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌یرو سه‌فه‌ر له‌كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردسات شه‌وی‌ ڕابردوو له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر-یش له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستڕێژی‌ گوله‌ی‌ لێكرابێت، راشیده‌گه‌ێنێت”ناوبراو به‌هۆی‌ كه‌ڵه‌كه‌بونی‌ قه‌رزێكی‌ زۆره‌وه‌، كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌”.

سۆران سه‌قزی پێشكەشكار‌و ئامادەكاری بەرنامەی “سەیر‌و سەفەر” لەكەناڵی كوردسات بووە‌و ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە ریستۆرانەكەی خۆی لەشاری هەولێر بە وتەی پۆلیسی هەولیر كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و بۆ دواجار ماڵئاوای له‌ ژیان كرد.

سۆران سەقزی لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە وەکوو میدیاکار و پشێکەشکار لە تەلەفزیۆنی تیشک کاری کردووەو لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا بە یارمەتیی پێرسونێلی تیشک تی‌ڤی بەرنامەی سەیر و سەفەری بۆ کەناڵی کوردسات ئامادە کردووە.

Back to top button