وه‌لید موعه‌لیم: په‌كه‌كه به‌شێكه له ئێمه و سه‌روه‌ری خاكی سوریا ده‌پارێزن
خواكوڕك
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا سه‌باره‌ت به چه‌كدارانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند” شه‌ڕی په‌كه‌كه له دژی تیرۆریستانی داعش له رۆژئاوای كوردستان لای ئێمه ئاسایه، په‌كه‌كه به‌رگری ده‌كات له یەكپارچەیی و سەروەری خاكی سووریا.
دوێنێ دووشه‌ممه (وه‌لید موعەلیم) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، لەبارەی هێزەكانی پەیەدەی باڵی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند”ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات كارێكیئ ساییه دژی داعش و ئه‌وان هاووڵاتی سورین و ئێمه ده‌زانین ئه‌وان پارێزگاری له یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” په‌كه‌كه به فه‌رمی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه سه‌ر به ئه‌سه‌ده و ئاڵای سوریا هه‌لده‌ده‌ن و له كاتێكدا دژی كورد و پارته كوردییه‌كانی تری رۆژئاوایه و ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه‌یه هه‌ڵبكریت له رۆژئاوا.