عه‌مید هه‌ڵگورد: زۆر كارتمان هه‌یه له دژی په‌كه‌كه به‌ڵام به‌كارمان نه‌هێناوه
خواكوڕك
بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به توندی وەڵامی وته و ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه دەداتەوە و ده‌ڵێت” هێشتا كارته‌كانمان به‌كار نه‌هێناوه.
(عەمید هەڵگورد حیکمەت) بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندوە”هەرێمی کوردستان زۆر کارتی لەبەر دەستە بۆ بەکارهێنان، کە تا ئێستا بەکاری نەهێناون له دژی په‌كه‌كه، بۆیه ئومێد ئه‌كه‌ین ئه‌وه بۆچوونی فه‌رمی په‌كه‌كه نه‌بێت قسه‌كانی ره‌زا ئاڵتون هه‌ر قسه‌ی خۆی بێت، ئه‌گینا هه‌رێمی كوردستان زۆر كارتی له‌به‌رده‌سته كه په‌كه‌كه پێشبینی ناكات به‌كاری بهێنین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” ڕەزا ئاڵتون لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکانی سەر بە پەکەکە ڕای گەیاندبوو” کە لەمەودوا شەڕ دژی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە و لە هەرێمی کوردستانەوە زیان بە تورکیا دەگەیەنن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌و و هه‌موو لایه‌ك دژی قسه‌كانی سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه وه‌ستانه‌وه دواتریشیان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه كه ده‌ڵێت كارتی زۆرمان له‌به‌رده‌سته كه په‌كه‌كه بیری لێنه‌كردۆته‌وه.