ریال ئامانجه‌كه‌ی به‌رشه‌ی فڕاند و یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی خۆی واژۆ كرد

خواكوڕك

یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ (ڤینیچیۆس جۆنیۆری) یاریزانی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی واژۆكرد و یاریزانه‌كه‌ش پشكنینی بۆ كرد.

رۆژنامەی گڵۆبۆ سپۆرتی بەرازیلی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بۆندی لەگەڵ ئەم یاریزانە واژۆكردووە و یاریزانەكەش لە نەخۆشخانەی (سامریتانۆ) لە وڵاتی بەرازیل پشكنینی پزیشكی بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە، ئێستا یاریزنه‌كه‌ بووه‌ به‌ مه‌دریدی.

ئەم ئەستێرەیە لە ساڵی (2018) پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدرید دەكات و یانەكەش لەبەرامبەر ئەم بۆندە بڕی (45) ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی”.

لەدوای ئەنجامدانی پشكنینیەكەش  جۆنیۆر گوتی” من زۆر دڵخۆشم دەمەوێت لەگەڵ ریال مەدرید كاروانی پیشەگەری دەستپێبكەم تا ئەو كاتیش دەمەوێت چێژ لە خولی بەرازیلی وەربگرم.

Back to top button