سەركردەیەكی گۆڕان: گۆڕان كاندیدی دەبێت بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم و داوا لەبارزانی دەكات دەوڵەت رابگەێنێت

خواكوڕك 

مەنسوور ئەنوەر بەگ، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەی باس دا رایدەگەێنێت،ئێمە کاندیدی خۆمان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی ڕیفراندۆم دەبێت، بەڵام ئەگەر بزانین ڕیفراندۆم دەبێتە ئەمری واقیع و ھیچ مەبەستێکی سیاسیی لەپشتەوە نییە، ھەر کاتێکیش بزانین گەمەیەکی سیاسییە ئەو کاتە ئێمە کاندیدمان نابێت، ھەرچەندە حزبە سەرەکییەکان تا ھەنووکە کاندیدی خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی ڕیفراندۆم دەستنیشان نەکردووە، تەمەننا دەکەم پرسی ڕیفراندۆم  ئازادی و یەکسانی و تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بھێنێتە کایەوە.

هەر لەدیمانەكەی دا ئەنوەر بەگ دەشلێت،”کورد ساڵانێکی دوورودرێژە دەچەوسێندرێتەوە، بە جۆرێک زەمانێکە غەدرێکی زۆری ویژدانی و مەزھەبی و مێژووی و جوگرافیامان لێ دەکرێت، ئێستاش ھەموو تاکێکی کورد خەم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەخوات، بەداخەوە باووباپیرانی ھەموومان بەھۆی نەبوونی سەربەخۆیی کوردستانەوە سەریان ناوەتەوە، خودی خۆم سەربەخۆیی بە تاکە ئاواتی خۆم دەزانم، چونکە خەباتم تەنیا بۆ سەربەخۆیی کوردستان کردووە، ھەموو تەمەنی خۆم لەو پێناوەدا داناوە، ئێستاش دەبێت ھەموومان ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکەین، پێویستە بارزانی وەکو سەرکردەیەکی کورد ماڵی کورد ڕێک بخاتەوە و ببێت بە کاریزمای ھەموو میللەت، بە ‌باشی دەزانم بارزانی موئەسەساتی کورد دابمەزرێنێت، کاتی ئەوەش ھاتووە وڵاتێک دابمەزرێنین، وڵاتێکی دیموکراتیی نموونەیی بین لە ناوچەکە و خۆمان ڕێک بخەینەوە، دواجار بارزانی وەک سەرکردەیەک دەتوانێت سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەنێت، ھەر کاتێکیش نێوماڵی خۆمان ڕێکخستەوە و پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە، ئەو کاتە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پشتگیری لە بارزانی دەکات.

هەروەها ئەو ئەندامی جڤاتی گۆڕان دەلێت کاک نەوشیروان یەکێکە لە کەسایەتییە نیشتمانییەکان، لەپێش ھەموومانەوە نەوشیروان مستەفا پشتگیری لە سەربەخۆیی کورستان دەکات، ئێستاش کە لە ئەوروپایە ھەمیشە باسی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ھەروەھا لە ئاخیری تەمەنی خۆیدا تاکە ئامانج و ئاواتی نەوشیروان مستەفا، سەربەخۆیی کوردستانە.

 

Back to top button