داوا دەكرێت بەسەرۆكایەتی ئەرسەڵان بایز پەرلەمان كارا بكرێتەوە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی یەكێتی سێ سیناریۆی پێشكەشی بە بزووتنەوەی گۆڕان كرد لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمان، گۆڕان هەرسێ سیناریۆكەی رەد كردەوە، ئامادە نەبوو دانووستاندنی لەسەر بكات، رۆشەنبیر و رۆژنامەنووسان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوە دەكەن كە ئەرسەڵان بایز سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كە ئەندامی خوڵی ئێستا پەرلەمان بوو بەس دەستی لەكار كێشاندەوە، بگەرێنرێتەوە ناو پەرلەمان و بكرێتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەسەرۆكایەتی ئەو پەرلەمان كارا بكرێتەوە”.

عەبدولسەلام بەرواری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەخوڵی پێشووتر لەو بارەیەوە دەلێت دەکرێ ھەوڵ بدرێت سەرۆکایەتییەکی بە ئەزموون بێتە پەرلەمان، خەڵکانێک بن کە لەناو حزبەکەیان پۆستیان ھەبێت، ئیستا تەنیا “جەعفەر ئیبراھیم”، ئەندامی مەکتەبی سیاسییە، ئەوانی دیکە پۆستیان نەبوو، بۆیە سیناریۆی دیکە ھەیە، کۆبوونەوەکە بکرێت بەپێی ڕێککەوتن، لە ھەمان کۆبوونەوە، دەستەی سەرۆکایەتی دەست لەکار بکێشیتەوە و دوو ئەندامی و پارتی و یەکێتی و حزبەکانی دیکە دەست لەکار بکشێنەوە و رێگا خۆش بکەن بۆ ھێنانی ئەو کەسانەی بەربژێر بوون لەناو لیستەکان، دەکرێ بە دانیشتنی یەکەم پێشنیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ بێنە ھەڵبژاردن و دەستەیەک دروست بکرێت، من لەگەڵ ئەوەم (د.ئەرسەلان بایز)، بگەڕێتەوە پەرلەمان و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت، ئەویش پێویستیی ھەیە بە ھەموارکردنی مادەی ٤٤ی یاسای (١)ی ساڵی (١٩٩٢)، ئەمە باشترین سیناریۆییە چونکە د. ئەرسەلان سەرۆکێکی سەرکەوتووی پەرلەمان بوو”.

هەروەها بەرواری دەشلێت چەند سیناریۆیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ھەیە، یەکێکیان ئەگەر بکرێت ھەر سێ ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی دەست لەکار بکێشنەوە و بەناوی ھەرسێکیان بانگھێشتی کۆبوونەوەیەک بکرێن و ئەوانیش ئامادە بن و لەوێ داواکەیان بخوێندرێتەوە و پەسەند بکریت، لە ھەمانکاتدا سەرۆکایەتییەکی تازە ھەڵبژێردرێت، بە مەرجێک ئەگەر رێککەوتن لەسەری بکرێت، دەکرێ (د.یووسف) داوا لە پەرلەمان بکات ببەخشرێت لە سەرۆکایەتی و ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبێت و جارێکی دیکە ھەڵبژاردن بکرێتەوە”.

Back to top button