نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لەنێردەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كرد بۆ كاروباری ئاسایش
خواكوڕك
بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشه‌ممه 9-5-2017″نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ تۆم بێكێت نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان فرانك بێكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و به‌رپرسانی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
ماڵپەری سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد بۆ تیمی نێوده‌وڵه‌تیی ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دروستكردنی له‌شكرێكی پرۆفیشناڵ بۆ پێشمه‌رگه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، پرۆژه‌كه‌یان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له بواری سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، جه‌نه‌ڕاڵ بێكێت ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆر به‌ده‌ستی هێناوه و بووه‌ته سیمبولی خۆڕاگری له مرۆڤایه‌تى، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا به‌رز نرخاند. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان بۆ ناوچه‌كه ده‌ست پێ بكرێت.
ماڵپەری سەرۆكایەتی حكومەت ئاشكراشی كردووە، لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و پڕۆژه‌كه‌ی به‌رز نرخاند كه ئاسانكارییه‌كی به‌رچاوی بۆ دروستكردنی هێزێكی پرۆفیشناڵ و سه‌رده‌میانه بۆ پێشمه‌رگه ده‌بێت.
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ له تیرۆرستانی داعش، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه و ئه‌نجامی زۆر باشی لێ كه‌وتۆته‌وه. به پێویستیشی زانی له به‌غدا بیر له پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێته‌وه، تاكو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بتوانن به متمانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و به ئاسووده‌یی بژین، هەورەها “سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی عیراقیش، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا، هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌موو بواره‌كاندا دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت”.