یەكێتی: بەردەوام دەبین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكاتی خۆی دا
خواكوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەێنێت، كە لە سەرکردایەتى یەکێتى بڕیاردراوە، یەکێتى بەردەوام بێت لە گفتوگۆ لەسەر پرسى ڕیفراندۆم وەک هەنگاوى یەکەم بۆ ئەنجامدانى سەربەخۆیى و هەروەها دەشلێت ریفراندۆم تەنها بە یاسا چارەسەر ناکرێت و کارى سیاسیشى پێویستە و ئەو پرسە لەگەڵ عێراق و وڵاتانى هەرێمایەتى بە گفتوگۆ تاوتوێ دەکرێت”.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پانێلێكدا لە زانكۆی سەڵاحەدین، لەژێر ناونیشانی(ڕەهەندە سیاسیەکانى بەدەوڵەتبوونى باشورى کوردستان) دا دەلێت ئێمە ئەو هەموو شەڕەمان كردووە دەبێت لەخۆمان بپرسین ئەرێ ئەو هەموو شەرەمان بۆچی كردووە، ئایا كورد لە خۆی پرسیوە ئەو عێراقە شوێنی ئەو نەبووە وەك دەوڵەت، هەروەها دەلێت چوار حكومەت گۆڕاوە كەچی لەیەك حكومەتدا كورد هاوڵاتی عێراقی دەرەجە یەك نیە”،
هەروەها دەلێت ئێمە لە عێراق بۆ چاوكۆڵێن بەگین مەگەر نا هیچ مافێكمان نەبووە لەو عێراقەدا، دەلێت بۆیە ئیختیاری سەربەخۆی كوردستان، لە رێگای ریفراندۆم دەكەین، دەلێت یەكێتی بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، دەلێت دووەم یەكێتی پێی وایە گرینگە پەرلەمان كارا بكرێتەوە بۆ پێویستیەكانی ریفراندۆم كوردستان، هەروەها دەلێت لە تاقی كردنی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەغدا شكەستی هێنا سەركەوتوو نەبووە، دەلێت ئەوەی عێراقی خستۆتە خەتەر كورد نیە سونە و شیعەیە، ئێمە ساڵی 1991 جیابوینەوە لە عێراق خەڵك بەئێمەی دەگوت ئێوە زۆر عێراقی ترن لەسەدام حسین چونكە ئەو ئێوەی دەركردووە بۆ وڵاتی خۆتان راناگەێنن”.