فرۆكەخانەی سلێمانی هاتنەوەی نەوشێروان مستەفا بەدرۆ دەخاتەوە
خواكوڕك
پاش ئەوەی لەمیدیاكانی یەكێتی بڵاو كرایەوە گوایە ئێوارەی ئەمرۆ نەوشێروان مستەفا دەگەرێتەوە كوردستان، ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان دەلێت نەوشێروان مستەفا ئەمرۆ كاتژمێر 6ی ئێوارە دەگەرێتەوە كوردستان، بەڵام فرۆكەخانەی سلێمانیش هیچ گەشتێك لە بەریتانیاوە بۆ كوردستان نیە لەو كاتژمێرانە دووو گەشتی لە توركیا و ئێرانەوە هەیە”.
مونیرە عوسمان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیاكانی راگەیاندووە كاك نەوشێروان مستەفا كاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9-5-2017 نەوشیروان مستەفا ، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و هەروەها دەشلێت تەنیا ئەوەندە دەڵێم كە دەگەڕێتەوە، لە سەرچاوەكەشم دڵنیا نەبم شتی وەها لە خۆمەوە بڵاوناكەمەوە”.
لەبەرامبەر ئەو قسەیەی پەرلەمانتاری ماڵپەری فەرمی فرۆكەخانی سلێمانی دوو گەشتی تێدا هەیە بۆ ئێوارەی ئەمرۆ كاتژمێر شەش كە ئەوانیش گەشتێك لە ئێرانەوە بۆ كوردستان گەشتێكی تریش لە توركیاوە بۆ كوردستان كە بەم شێوەیە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ تەنیا دوو گەشتی نێودەوڵەتی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەبێت. یەكەمیان لە تارانی پایتەخی ئێرانەوەیە و كاتژمێر(5:19) خولەكی دەمەو ئێوارە، ، دووەمیان لە ئیستەنبوڵەوەیە کە كاتژمێر6:30 فڕۆكەكە دەگاتەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی”.
شایانی باسە نەوشیروان مستەفا لە 3-9-2016 هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە، لەو كاتەوە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، بەرپرسانی گۆڕان رایانگەیاندووە، نەوشیروان مستەفا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چووەتە بەریتانیا”.