هۆشیار زێباری لەبارەی ریفراندۆم لەگەڵ بەریتانیەكان كۆبۆوە
خواكوڕك
لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی دا ( هۆشیار زێباری) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستێ:ی وێنەی كردووە و تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكوردستاندا كۆبۆتەوە كە پێشتریش شاندێكی پێشوازی كردبوو لە شاندێكی كەنەدی لەبارەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵیان كۆبۆوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە، ھوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و شاندێکی دیپلۆماسی کەنەدی، پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەکەن، دەشلێت لەگەڵ دۆستی بەڕێز فرانک بیکەر، باڵیوزی بەریتانیا لە بەغدا، باسی چەندین بابەتی پەیوەست بە ریفراندۆمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرد”.
هەروەها زێباری لە هەژماری تایبەتی خۆی دا دەشنووسێت ” ئەمڕۆ وەفدێکی دیپلۆماسی کەنەدیشمان بینیوە، باس لە پرسەکانی ریفراندۆم و ھاوکارییەکانی کەنەدا لە بۆ ھەرێمی کوردستان لە رووی سەربازی و مرۆڤایەتییەوە کرد”.