گۆڕان بەفەرمی دەرئەنجامی كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕانی ئاشكرا كرد
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی محەمەد عەلی رێكخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان دەلێت”كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ هیچ ده‌رئه‌نجامێكى ئیجابى نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان ئاماده نییه بۆ جێبه‌جێكردنى هیچ یه‌كێك له‌و مادده و بڕگانه‌ى كه له‌ناو رێكکه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ى هه‌ردوولادا هاتووه هەروەها دەشلێت،بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باوەڕى ته‌واوى به سیستمى په‌رله‌مانى هه‌یه به‌ڵام یه‌كێتی باس له گۆڕینى كه‌سێك ده‌كات كه هیچ كێشه‌یه‌كى یاسایى و (سیاسى) نییه”.
عەلی لەبارەی پارێزگای سلێمانیەوە ئەوەشی بە ئەنادۆڵ راگەیاندووە، “گۆڕان پۆست و كه‌سه‌كه‌ى به لاوه گرنگ نییه، ته‌نها دۆسیه‌ى پارێزگارى سلێمانى به لاوه گرنگه به‌وه‌ى لاى ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دۆسیه‌كه له دوو بابه‌ت خۆى ده‌بینێته‌وه كه ئه‌ویش، یه‌كه‌م بابه‌تى لامه‌ركه‌زیه‌ت و دووه‌میان داهاتى پارێزگاكه‌یه، تاوه‌كو ئه‌م دوو بابه‌ته قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كرێت و چاره‌سه‌رێكى بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و گرفته هه‌ر دروست ده‌بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادر ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار بۆیه تاوه‌كو هۆكاره‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و ئەگەر هه‌ركه‌سێكى تر ببێت به پارێزگارى سلێمانى ئه‌وا ئه‌و گرفتانه‌ی هەیە هەر ڕووده‌دات و هاوشێوه‌ى ئێستاى لێ دێت.