جەعفەر ئیمنكی: ریفراندۆم پێش هەلبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت

خواكوڕك 

جەعفەری ئیمنكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پانێلێكی دا لەزانكۆی سەلاحەدین، دەلێت، بڕی 22 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، جارێ دیارینەكراوە كەی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بەڵام ریفراندۆم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەشلێت بڕی 22 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، جارێ دیارینەكراوە كەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بەڵام پرۆسەی ریفراندۆم باسكراوەو ئەم بڕە پارەیە بەشێكی بۆ ئەم بابەتە تەرخانكراوە”.

ئمینكی دەشلێت، بۆچونی لایەنە سیاسییەكان لەیەكترەوە نزیكبۆتەوە بۆ ئەنجامدانی پرسی ریفراندۆم، هەوڵەكان باش بەڕێوەدەچن و ئامادەكارییەكان لەڕووی سیاسییەوە باشن، بەڵام پێكهێنانی ئەو كۆمیتەیە ماوە كە بڕیارە لەنوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان دروست بكرێت.

Back to top button