ڕۆژنامەنوسێک ڕفێنرا

خواكوڕك 
سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئاسیا ی حکومی لە وڵاتی ئێران ڕفێنرا.
ئیرەج جەمشیدی تەمەن ٥۷ ساڵ بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەلایەن چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان کە جلی مەدەنیان لەبەر بووە ڕفێنراوە و ئامانج لەوەش ناچار کردنی ڕۆژنامەنوسانە بۆ ملکەچ کردنیان بۆ دەسەڵات.
بەڕێوبەری نوسینی ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئیرەج جەمشیدی لە کاتی هاتنە دەرەوەی لەماڵەوە،لە لایەن چەند چەکدارێکی هێزە ئەمنیەکانەوە بە ئۆتۆمبێلێک بەرەو شوێنێکی نادیار براوەو تا ئێستایش هیچ هەواڵێکی نیە.

س:العربیە

Back to top button