عەبادی بزانە كێ بەداعش ناو دەبات

خواكوڕك
لە میانی ئاهەنگی رۆژی جیهانی گەنجان كە وەزارەتی وەرزش و لاوان لە هوتیڵی رەشید رێكیخست، عەبادی بە گەندەڵەكانی بەرپرسانی عێراق دەلێت خۆیان گەندەڵن و هەروەها درۆی سیاسیش بە تاوانی شەرەف لە قەڵەم دا.

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی هەر لە وتەكانی دا چەواشەكارییەكانی بە داعشی سیاسەت و راگەیاندن و ئابووری ناوزەند كردوو، گوتی دەنگە بەرزەكانی دژە گەندەڵی خۆیان گەندەڵن.

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق بە پێویستشی زانی كە گەنجان رۆڵی راستەقینەی خۆیان لەناو كۆمەڵگە ببینن و جەختی كردەوە كە گەنجان بزوێنەری سەرەكی رەوڕەوەی وڵاتن.

 

لە وتەكەیدا عەبادی هەروەها ستایشی هەڵمەتە خۆبەخشەكان كرد كە گەنجان ئەنجامی دەدەن.

 

لە كۆتایی وتەكەیدا عەبادی جەختی كردەوە كە درۆی سیاسیی تاوانی شەرەفە و وتی: “ژمارەیەك سیاستمەدار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان درۆی سیاسی دەكەن”.

 

Back to top button