ڕۆحانی بۆ باڵی خامنەیی:ئێوە تەنها پیاوی لە سێدارەدانن

خواكوڕك 
لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئێران،ڕکابەری توند لە نێوان بەربژێرەکان دروست دەبێت کۆمەڵێک زانیاری لە میانەی دیبەیتەکاندا دەخرێنە ڕوو.
لە وتەیەکیدا لە شاری هەمەدان ڕۆحانی ڕەخنەی توندی لە ئیبراهیم ڕەئیسی بەربژێری توندڕەوەکان گرت و وتی (ئێوە چیتان بۆ ئەم وڵاتە کردووە جگە لە سێدارەدانی سیاسی و ئەندامانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان؟ ) .
ئەم وتانە ڕۆحانەو ڕەخنە گرتن لە رەئیسی کە کاندیدی خامنەییە بۆ هەڵبژاردنەکان چاوەڕێی کاردانەوەی توندی لێ دەکرێت لە لایەن توندڕەوەکانی ئێرانەوە.

س:العربیە

Back to top button