پارتی: په‌كه‌كه بۆی نیه ئاڵا هه‌ڵبدات له‌كه‌ركوك

خواكوڕك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای په‌كه‌كه له شاری كه‌ركوك، رایده‌گه‌ێنێت”پارتی رازی نیه به هه‌ڵدانی ئاڵای په‌كه‌كه له كه‌ركوك و رازیش نابین.
(شیرین ئامێدی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، رایگه‌یاندوه”په‌كه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی ركابه‌ری ئاڵای كوردستان بكات به هه‌ڵدانی ئاڵای په‌كه‌كه له كه‌ركوك، به‌ڵام هیچ كوردستانیه‌ك ئه‌وه قبوڵ ناكات، چونكه ئاڵای په‌كه‌كه ئاڵای حزبه نه‌ك ووڵات و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و میلله‌تێك، بۆیه ئێمه قبوڵمان نیه‌و پارتی سووره له‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئاڵایه له شاری كه‌ركوك.
ئه‌گه‌ر بێت و په‌كه‌كه پێشلێی مافی كوردستانیان بكات كه به‌هه‌زاران رۆڵه‌مان شه‌هید بووه له پێناو ئه‌و ئاڵایه، ئه‌وا هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌مه قبوڵ ناكات و په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ رێزبگرێت له‌و ئاڵایه و قوربانیه‌كانی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” ماوه‌یه‌كه په‌كه‌كه ئاڵای حزبی تایبه‌ت به خۆی له‌سه‌ر بنكه و باره‌گا و شوێنه‌كان هه‌ڵده‌دات،