11 كه‌س له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین تاوان ئه‌نجامدراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ش 11 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی دەست (خواكوڕك) كەوتوە ڕایگەیاند” لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانیان توانیویانە سێ كەس دەستگیر بكەن كە هەستابوون بە دزینی ئۆتۆمبێل”.

ئاماژەش بەوە كراوه‌” لەڕوادوێكی دیكەدا باندێكی سێ كەسی دەستگیر دەكرێت كە هاستابوون بە دزینی 40پاتری ئۆتومبێلی گەورە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو” لەهەڵمەتێكی دیكەدا پێنج تۆمەتباری تر دەستگیر دەكرێت كە سێ كەسیان هەستاون بە دزی كردن لە ماڵان و دوانەكەی تریشیان تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆڕ و مۆبایل.

لە درێژەی كارەكانی هێزەكانی بەرێوە بەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و لەو ماوەیەدا 332 حاڵەتی بە هانەوە چوونی هاوڵاتیان تۆمار كراوەو هەروا 16 حاڵەتی دەستبەسەردا گرتنی چەكیش لە جۆری دەمانچە و پێنج حاڵەتیش لە جۆری كڵاشینكۆف و دەستبەسەراگرتنی دوو چەك لەجۆری M4 و M16 تۆمار كراون .

لەكۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە” سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە بەبڕیاری دادوەر كاری یاساییان بەرامبەر كراوە.

Back to top button