هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وانه‌یه‌كی تریان دایه چه‌كدارانی داعش و كوژراویان لێ به‌جێهێشتن
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش وویستیان له هێرش بكه‌ن له ناحیه‌یی باقرتی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور، له ئه‌نجامدا كه‌وتنه كه‌مینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌ندین كه‌لاكیان لێ به‌جێ ما.
(سیروان بارزانی) بەرپرسی میحوەری مەخموور – گوێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندوه” لە ناحیەی باقرتی سەر بە قەزای مەخموور، چەكدارانی داعش كەوتنە بۆسەی هێزەكانی پێشمەرگە و كوژراویان هەیە، ئه‌وه‌شی ئاگرا كرد” كه نزیکەی10 بۆ 15 چەكداری داعش لە گوندی پونگینە لە رۆژهەڵاتی ناحیەی باقرت كەوتنە بۆسەی هێزەكانی پێشمەرگە، بەهۆیەوە ژمارەیەكیان لێ بریندار بوو، تەرمی چەكدارێكیشیان كەوتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و رایانكرد.
بارزانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه”چەكدارانی داعش ژماریەك دووربین، چەكی سووك و بۆمبی چێنراویان لێ بەجێماوە كە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان. خەریكی كێوماڵكردنی ناوچەكەین بۆ دۆزینەوەی چەكدارەكانی دیكەی داعش.