ئەو پیاوەی گوتی بەتەلاقم یاسا بەمن ناوێرێت بریاری گرتنی بۆ دەرچوو
خواكوڕك
لە بەرنامەیەكی كەناڵی رووداودا كەسایەتی ناسراوی شاری كفری ” ئەکبەر حاجی رۆستەم” گوتی یاسا بەس بۆ هەژارانە و ناتوانێ كەسی بەدەسەڵاتی وەكو ئەو دەستگیر بكات، فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ دەرچوو، ئەویش دەلێت راستە لەسەر ئەو قسانەم لەكەناڵی رووداو فەرمانی دەستگیر كردنم بۆ دەرچووە، بەڵام جارێكی تر تەئكیدی كردەوە كە ناتوانن ئەو دەستگیر بكەن”.
سەرچاوەیەك بەهەمان كەناڵی راگەیاندوو فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ ئەكپەر حاجی رۆشتەم دەرچووە، بەڵام هۆكاری دەرچوونی فەرمانەكە ئاشكرا ناكەن، هەر لەسەر ئەو پرسە حاجی رۆستەمیش دەلێت بەلێ فەرمانی گرتنم بۆ دەرچووە بەڵام ناچمە بەردەم دادگا”.
ئەم قسانەی ئەكبەر حاجی رۆستەم، كە گوتی بەتەلاقم یاسا ناتوانێت من بگرێت، لەكاتێكدا هات كە پیاوێك لە چارۆچكەی كفری لەسەر دزینی دایبی و شیر لەلایان دادگاوە بە 11 ساڵ زیندانكردن سزا دراوە”.