دواین زانیاری لەبارەی بۆچوونی پارتی و یەكێتی لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمان

خواكوڕك 

محموود محەمەد گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كە پارتی لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان پێی وایە دەبێت رێكەوتنی نوێ بكرێت بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان، دەلێت لەسەر نەخشە رێگای یەكێتی بەتایبەت ئەو بەشەی كە پەیوەندی هەیە بەكارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، هەمان وەڵامی پێشوویان هەیە و دەلێت ئەویش ئەوەیە كە  دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەكارەكانیدا سەركەوتووە نەبووە، لە كاركردندا كێشەی دروستكردووە بۆیە بۆ كاركردنەوەی پەرلەمان پێویستە رێككەوتنێكی نوێ‌ بكرێت”.

لەبەرامبەردا سەعد ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت، نەخشەڕێگەكەیان وەك یەكێتی بۆ خۆیان نوسیووەتەوە نەك وەك پرۆژە بیدەنە لایەنەكانی دیكە. گوتیشی “راستە نەخشەڕێگەكە وەك هەموو لایەن ‌و حیزبەكانی دیكە دراوەتە پارتی دیموكراتی كوردستانیش. نەمبیستوە پارتی وەڵامی یەکێتی دابێتەوە ‌و ناچاریش نییە وەڵاممان بداتەوە، ئەگەر سەرنجێكیشیان هەبێت وەریدەگرین، بەڵام نەخشەڕێگەكە بۆ شێوازی كاركردنی ناو یەكێتی ئامادەكراوە”.

پێشتر خواكوڕك سێ سیناریۆی بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان لەنێوان ( پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو و پێكهاتەكانی كوردستان و حزبی تر) خستەروو كە یەكێتی بەشێك لەو سیناریۆیەی بەفەرمی رادەستی گۆڕان كرد بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە كارا كردنەوەی پەرلەمان، بەڵام گۆڕان وەك پشەی هەمیشە داواكاریەكەی رەد كردەوە”.

Back to top button