تەندروستی نەوشێروان مستەفا ئەوەندە خراپە توانایی قسە كردنی نەماوە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی دوێنی لەمیدیاكانی یەكێتی و ئەندام پەرلەمانتارەكانی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایانگەیاند، كە نەوشێروان مستەفا ئێوارەی 9ی 5ی 2017، كاتژمێر 6:30 خوڵەك، نەوشێروان مستەفا لەرێگای فرۆكەخانەی سلێمانی دەگەرێتەوە، كوردستان، بەڵام پاش بەدواداچوونی خواكوڕك دەركەوت هیچ گەشتێك لە بەریتانیاوە بۆ كوردستان نیە، بۆیە هەواڵەكە بوە جێگای سەرنج و بەگوێرەی زانیاریەكان نەوشێروان دۆخی ئەوەندە خراپە توانای قسە كردنی نەماوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند، ماوەیەكی نەخۆشیەكەی كاك نەوشێروان ئەوەندە خراپ بووە توانای قسە كردنی نەماوە، بۆیە هیچ كەس زانیاری لەسەر نەوشێروان مستەفا نیە، لەناو گۆڕان ئەگەر شتێكیش هەبێت لەلایان بەرپرسە باڵاكانی گۆڕان ئەویش لەزاری كورەكانی نەوشێروانەوە زانیاریان پێگەیشتووە دەلێت پێشتر نەوشێروان خۆی لەرێگای ئۆنلاینەوە، قسە لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان دەكرد بەڵام لەئێستادا لەو رێگەیەش قسە كردنی نەماوە”.

سەرچاوەكە دەشلێت دۆخی تەندروستی نەوشێروان مستەفا لە هی مام جەلال زۆر خراپترە، چونكە جۆڕی نەخۆشیەكانیان زۆر جیاوازە، هی كاك نەوشێروان بەردەوام فشاری بۆ دێنێت، جەستەی تەواو ماندوو كردووە، لاوازی كردووە، بەڵام هی مام جەلال پاڵە پەستۆ بووە واتا  جەلتەی دەماغ”، بۆیە دۆخی تەندروستی كاك نەوشێروان تووندە، فشاری زۆری بۆ هێناوە، جەستەی لاواز كردووە، رۆژانەش پەرە دەستێنێت”.

ئەو سەرچاوەیە دەلێت تەنها خانەوادەی نەوشێروان مستەفا ئاگاداری تەواوی دۆخی كاك نەوشێروانن و دەلێت سەردانی كردن بۆ لایی نەوشێروان مستەفا لەگۆڕان و یەكێتی قەدەغە كراوە، كەس ئێستا ئاگاداری دۆخی ناوبراو نیە”.

Back to top button