مام رۆستەم: خەلك حەقی چیە گۆڕان هەر رۆژێك لەئاوێز بخوێنێت
خواكوڕك
مام رۆستەم لەسەر گەرانەوەی نەوشێروان مستەفا و دەنگۆكان، دەلێت خەڵك حەقی چیە نەوشێروان مستەفا دەگەرێتەوە یان نا، لەبارەی هەر رۆژێك و ئاوازێكی هەڵسوراوانی گۆڕان دەشلێت ئینجا چیە، خەڵك حەقی چیە لەوەی گۆڕان هەر رۆژێك لەسەر ئاوازێك بخوێنێت،
مام رۆستەم لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی هەرێمی كوردستان دەلێت هاتنەوەی و نەهاتنەوەی نەوشێروان هیچ پەیوەندی بەخەڵكەوە نیە و دەلێت خەڵك حەقی چیە دێتەوە یان نایەتەوە، دەلێت باكەس لێدوان لەسەر هاتنەوە و نەهاتنەوەی نەداو دەلێت”جا قەی چی دەکات، خەڵک حەقی چییە با ھەر ڕۆژە و لە ئاوازێک بخوێنین”.
هەروەها دەشلێت”خەڵک حەقی بەوەوە ھەیە نەوشیروان مستەفا دێتەوە، یان نایەتەوە؟ بۆیە دەبێت خەڵک قسەی شۆڕش حاجی وەربگرن، بۆیە ئەم خەڵکە خۆیان پێی ناشیرین دەبن، کاتێک لێدوان لەسەر گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا دەدەن، نەوشیروان مستەفا لە لەندەنە و قاچاغ نییە، ھەر کاتێک ویستی بلیت دەبڕێت و دێتەوە، باری تەندروستی ئەوەندە خراپ نییە کە نەیەتەوە، پشت ئێشەی ھەیە”.