پەكەكە لەرێگای هەڵكردنی ئاڵاكەی لە كەركووك بانگێشتی فەرمی توركیا دەكات

خواكوڕك 

پاش ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە فەرمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی هەڵكرد، كاردانەوەی توركیا و ئێران و عێراقی بەدوای خۆی دا هێنا، سەركردایەتی پەكەكەش دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك وەستانەوە، لە میدیا فەرمیەكاندا هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیان بە نانەوەی كێشە لەنێوان برایەتی گەلانی دیموكرات لە قەڵەمدا”.

قایمقامی كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند پێویستە دەست بەجێ پەكەكە ئاڵای خۆی لەكەركووك بهێنێتە خوارەوە، چونكە كەركووك شوێنی پەكەكە نیە و پێویستە دەست بەجێ كەركووك جێ بێلێت، ناكرێت كەركووكیش بكاتە ناوەندێك بۆ یەكڵاكردنەوەی كێشەكانی نێوانی خۆی و توركیا، بۆیە پێویستە كەركووك جێ بێلێت”.

پێشتر عەبادیش هەڵكردنی ئاڵای پەكەكە لە شنگال بە كارێكی نابەجێ زانی و لەپەنای ئاڵای پەكەكە هێرشی كردە سەر ئاڵای كوردستان و بە یاسای دارستان پێناسەی كرد، گوتی پێویستە ئاڵاكان بهێنرێتە خوراوە، وە ئاڵاكان قبوڵ ناكەین، ئێمە سەروەری یاسامان دەوێت”.

چاودێرێكی سیاسی هەڵكردنی ئاڵای پەكەكە لە كەركووك بە بانگێشتێكی توركیا دەبینن بۆ كەركووك و دەلێت هەڵكردنی ئاڵای پەكەكە لەكەركووك گەمەیەكی مخابەراتی دەوڵەتانی ناوچەكەیە كەپێشتر دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بوون ئێستا دەیانەوێت بە هەڵكردنی ئاڵای پەكەكە رەوایەتی بەخۆیان بدەن و هێرش بكەنە سەر كەركووك”.

 

Back to top button