وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: توركیا دڵنیا دەكاتەوە لەوەی بە پەكەكە رزگار كرد رادەستی عەرەبی سوونە دەكاتەوە

خواكوڕك

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبارەی پڕچەككردنی یەپەكە و سوپای سوریای دیموكراتیكی كە سەر بە پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان و نیگەرانیەكانی توركیا دەلێت” ئێمە بە پەرۆشەوە ئاگاداری نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای هاوپەیمانمانین لەو بارەیەوە. دەمانەوێ خەڵک و حکومەتی تورکیا دڵنیابکەینەوە کە ئەمریکا پابەندە بە رێگەگرتن لە ریسکی دیکەی ئەمنی و پاراستنی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ”.

پێنتاگۆن راشیگەیاندووە “ئەمریکا بەردەوام دەبێ بۆ لەپێشینە دانانی پشتگیری هێزە عەرەبەکانی نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات. رەققە و هەموو ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان دەبێ بگەڕێندرێنەوە بۆ ژێر دەستی هێزە لۆکاڵییە عەرەبەکانی سووریا”.

سەبارەت بە وادەی شەڕی رەققە، پێنتاگۆن دەڵێت، شەڕی رەققە قورس و درێژخایەن دەبێ، “بەڵام بەدڵنیایی داعش شکستدەهێنێت و هەنگاوێک دەبێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی داعش لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

لە وەڵامی هەمان پرسیاردا لەبارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ یەپەگە لە شەڕی رەققە، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە دانیمارک گوتی “خواستی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ تورکیا کار بکەین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە، ئێمە ئێستا قسە لەسەر ئەوە دەکەین، کە چۆن کۆنترۆڵی بکەینەوە. ئەو کارە هەر ئەنجامدەدەین، بەڵام هەندێککات شەڕ هەموو بژاردە باشەکانت پێنادات، ئەوە سرووشتی شەڕە، ئەوەش دۆخێکی باش نییە”.

Back to top button